ZNA - ههولێر
ئەمڕۆ شەممە، 14-1-2023 بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی دووەم بەرپرسی بەناو مەكتەبی حەسبەی چەتەكانی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروست، بۆسەیەكی ورد و تۆكمە لە ناحیەی زاب لە قەزای حەویجە دانرا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بۆسەیە بووەتە هۆی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی تاوانبار كە یەكێك بووە لە بەرپرسانی بەناو دیوانی حەسبەی توخمە تیرۆریستییەكانی داعش لە قەزای حەویجە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای دەستگیركردنیشی بەپێی ڕێساكان ڕادەستی لایەنە پەیوەنیدارەكان كراوە.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |