English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشە خۆراکی مانگانەی چه‌ند چین و توێژێك زیاد ده‌بێت
2023-01-14 [02:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەی ماددەی خۆراکی بۆ بەشە خۆراکی مانگانەی ئەو کەسانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و داهاتییان سنووردارە زیاددەکەن.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان حەیدەر حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی بڕیاریداوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئەو کەسانەی چاودێری تایبەت بە زیادکردنی بەشە خۆراکی مانگانە دەیانگرێتەوە زیادی بکرێت.

سەبارەت بە کاریگەری ئەم بڕیارە لەسەر نرخی کاڵاکان، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکە لە دابەزینی نرخ و جێگری بازاڕدا یارمەتیدەر دەبێت.

باسی لەوەشکرد، کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی ماددەی خۆراکی پێویستییان تێدایە بۆ دەستکردن بە زیادکردنی بەشە خۆراکی مانگانەیەی ئەو کەسانەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەرداو





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad