ZNA-هەولێر
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ره‌تی ئه‌وه ده‌نگۆیانه ده‌كاته‌وه، كه له‌باره‌ی وه‌زیری نه‌وت بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 14ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه، كه حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ده‌ستی له‌كاركێشابێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا هه‌روه‌ها هاتووه: بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه، له گرنگی پڕۆژه نه‌وتییه‌كانی عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه، كه وه‌زاره‌تی نه‌وت جێبه‌جێیان ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پڕۆژه‌كانی كه‌رتی نه‌وت له عێراق، به‌شێكه له‌و به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |