ZNA-هەولێر بەگوێرەی راگهیێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد)، کاژێر 06:36ـی ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی سیڤریجە سەر بە پارێزگای خارپێت تۆمارکرا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی (ئافاد)، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 17.9 کیلۆمەتر روویداوە.
چەنگیز کایالی، سەرۆکی گوندی کاڤاکۆی سەر بە ناحیەی سیڤریچەی خارپێت رایگەیاند، گوندەکەیان ناوەندی بوومەلەرزەکە بووە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
پارێزگای خارپێت لە راگەیێندراویکدا ئاماژەی بەوەدا، تیمەکان دوای روودانی بوومەلەرزەکە گەیشتوونەتە ناوچەکە. گەڕانی تیمەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامە بۆ دەستنیشانکردنی زیانی بوومەلەرزەکە، "بەڵام تائێستا هیچ راپۆرتێکی نەرێنی نییە".
پارێزگای خارپێت لە باکووری کوردستان دەکەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە. رۆژی 24ـی کانوونی دووەمی 2020، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی سیڤریجە روویدا و بەو هۆیەوە 41 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 1500 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |