ZNA-هەولێر
رۆژی سێشەممە 3-1-2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی بڵاویكردۆتەوە كە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ی ساڵی 2022 دەكرێت. بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی ،ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 15 ی 1ی 2023، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش،وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی،خاوەن پێداویستی تایبەت، دابەش دەكرێت . هەروەها سبەی دووشەممە 16-1-2023 وەزارەتی داد،ئەنجومەنی دادوەری،وەزارەتی ئەوقاف،مافی مرۆڤ،دەستەی دەستپاكی،دەستەی وەبەرهێنان،دەستەی ژینگە،دەزگای مین،ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم،كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن،دیوانی چاودێری دارایی، بە گوێرەی خشتەكە، لە ڕۆژانی 24 و 25 ی 1 ی 2023 بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 كۆتایی دێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad