ZNA – هەولێر
وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند، بۆ ئەوەی لێکنزیکبوونەوەیەکی تەواو بەدەست بهێندرێت، دەبێت تورکیا کۆتایی بە دەستوەردانی سەربازیی لە وڵاتەکەیدا بێنێت.
رۆژی شەممە 14-1-2023، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، هاوتا ئێرانییەکەی لە دیمەشق رایگەیاند: "ناتوانین قسە لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندیی ئاسایی لەگەڵ تورکیا بکەین بەبێ لابردنی داگیرکاری."
وەزیری دەرەوەی سووریا كوتیشی: کۆبوونەوەی نێوان ئەسەد و سەرکردایەتیی تورکیا بەندە بە نەهێشتنی هۆکاری ناکۆکییەکان، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات یانیش ناوی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بهێنێت.
هەر لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند کە ئێران "دڵخۆشە بەو دانوستاندنانەی لەنێوان سووریا و تورکیادا دەکرێن."
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |