ZNA-هەولێر بڕیارە، کاتژمێر (11:00)ى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، لەبارەى دەرەنجامى سەردانى شاندى هەرێم بۆ بەغداد، کۆببێتەوە.
کارنامەى کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران پێکدێت لە:
یەکەم: خستنەڕوى دەرەنجامى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتى، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران بۆ بەغداد لە رۆژى (11/1/2023) و کۆبونەوەى لەگەڵ سەرۆکایەتییە فیدڕاڵییەکان و کۆبونەوەى وەزارى نێوان شاندى دانوستانکارى هاوبەش سەبارەت بە دۆسییەکانى دارایى و بودجە و نەوت.
دووەم: خستنەڕوى راپۆرتى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، سەبارەت بەجێبەجێکردنى بڕیارى پێشوى ئەنجومەنى وەزیران بۆ دابینکردنى نەوتى سپى و دوابەرەو پێشچونى رێککەوتنى نێوان وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و وەزارەتى نەوت، لەرۆژى (11/1/2023). سەبارەت بەجێبەجێکردنى رێککەوتنى ناردنى بەشەنەوتى سپى هەرێم.
سێیەم: خستنەڕوى راپۆرتى رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بەرەوپێشچونەکانى جێبەجێکردنى پلانى هەرێمى کوردستان بۆ مافەکانى مرۆڤ (2021 بۆ 2025)، پەسەندکرا و لەلایەن ئەنجومەنى وەزیران لە کۆبونەوەى رۆژى (15/9/2021).
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |