ZNA-هەولێر بەپێی داتاکانی، بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەمڕۆدا بە 79 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت بەراورد بە نرخى دوێنێى چەند سەنتێک بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە چین کە ناوەندێکی کاری گەورەی کۆمپانیا گەورەکانی جیهانە نرخی نەوت روی لە دابەزین کرد و لە کاتێکدا پێشتر پێشبینی دەکرا لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا بەهای سوتەمەنی بەهۆی دۆخی ئەوروپاوە زۆر بەرز ببێتەوە.
نرخی نەوت لە دوای شەڕی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوام نرخەکەی بەرزو نزم دەکات و ماوەی رابردوش چین ئەو رێکارانەی بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی کۆرۆنا گرتوبویە بەر هەڵیان دەوەشێنێتەوە ئەوەش کاریگەری بەسەر بازاڕی نەوتەوە هەیە.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |