ZNA – هەولێر
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، 150 خێزانیان له كه‌مپی هۆلی سووریاوه بۆ كه‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا دەگوازنەوە.
عه‌لی عه‌باس جیهانگیر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی رایگەیاند، بڕیاریانداوه 150 خێزانی دیكه له كه‌مپی هۆل بۆ بنكه‌ی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا بگوازنه‌وه.
جیهانگیر گوتیشی: هەشت هه‌زار خێزان له كه‌مپی هۆل له ساڵی نوێ له چاوه‌ڕوانی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دان و به‌چاودێری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ی په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه نه‌بووه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له بنكه‌ی جه‌دعه بۆ شیاندنه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌مێننه‌وه و دواتر تێكه‌ڵ به‌كۆمه‌ڵگا ده‌كرێنه‌وه.
کەمپی هۆل بە دووری 40 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە 50 هەزار کەس لە خانەوادەی داعش و پەنابەری عێراقی و کۆچبەری سووری تێدا نێشتەجێن.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |