ZNA-هەولێر وەزیری ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەش هەزار پۆلیسیان لە بنکە سنوورییەکانی ئێران و تورکیا جێگیرکردووە.
عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه شەش هه‌زار پۆلیسیان له بنكه‌كانی چاودێری سنووری عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا جێگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووه، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا و گرتنەبەری رێوشوێن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو سنوورانە، بودجه‌ی تایبه‌ت ته‌رخانكراوه‌و ده‌ست بە دروستکردنی بنکە و دانانی کامێرا و تاوەری چاودێری كراوە.
وەزیری ناوخۆی عێراق راشیگەیاندووە، له سنووری سووریاش به ئامانجی رێگریكردن له جموجۆڵی گرووپه چه‌كداره‌كان، به‌درێژایی 65 كیلۆمه‌تر به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی له سنووری قه‌زای شنگال ده‌ست پێده‌كات.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |