ZNA- هەولێر
ەکێتیی ئەوروپا، روژی یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە راگەیاندراوێکدا ئێدامکردنی "عەلێڕەزا ئەکبەری" جێگری پێشووتری وەزیری بەرگریی ئێرانی بە توندی سەرکۆنە کرد.
عەلیڕەزا ئەکەبەری بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ نێوەنده سیخوڕییەکانی بەریتانیا لە لایەن دادگایەکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی کۆشتنی بۆ دەرچوو و حوکەمەش رۆژی شەممەی رابردوو جێبەجێ کرا.
یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاندووە ئێدام کردنی عەلیڕەزا ئەکبەری هاووڵاتیی ئێرانی-بەریتانیایی بە توندی سەرکۆنە دەکەین.
یەکێتیی ئەوروپا داوای لە ئێران کردووە ئێدامکردنی هاووڵاتنی رابرگرێت و ئەو حوکمانەی بۆ ئێعدامکردن دراون هەڵێانبوەشێنێتەوە.
پێشتر بریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئەمریکاش ئەم کارەی کۆماری ئیسامیی ئێرانیان بە توندی سەرکۆنه کردبووە و بریتاینا باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگ کردبۆوە.
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |