English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زاخۆ... ٥٠ ئۆتۆمبێلی تەکسی دزیان لێکراوە
2023-01-15 [04:09 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، کە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چەند کەسێک دەستبەسەر کراون کە دزییان لە ژمارەیەکی زۆر تەکسی کردووە.

ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لە زاخۆ چوار تۆمەتبار دەستبەسەر کراون کە ژمارەیەکی زۆر دزییان کردووە و دزیکردنەکەش بە شێوەی ڕووتکردنی ئۆتۆمبێل بووە.

وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گووتی: ئەو چوار تۆمەتبارە دزییان لە ٥٠ ئۆتۆمبێلی تەکسی کردووە و وەکوو گرووپ کاریان کردووە و ئامانجیشیان ڕووتکردنی ئۆتۆمبێلی تاکسی بووە.

ھەروەھا ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەر چوار تۆمەتبارەکە دەستبەسەر کراون و دانیان بە تاوانەکەی خۆیاندا ناوە و ڕەوانەی دادگا دەکرێن تاکوو بەپێی یاسا سزای خۆیان وەربگرن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad