English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق...150 خێزان لە كەمپی هۆل بۆ كەمپێكی نەینەوا گوازراونەتەوە
2023-01-15 [04:26 AM]

ZNA-ھەولێر


وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێ، 150 خێزان لە كەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەكە بۆ كەمپی سێدا لە نەینەوا گوازراونەتەوە.

پێشتر ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران رایگەیاندبوو، كە لە سەرەتای ساڵی 2023 نزیكەی 150 خێزان لە كەمپی هۆل دەگەڕێنینەوە، بەتایبەت ئەو ژن و منداڵانەی كە پەیوەندییان بە داعشەوە نییە.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو وەزارەتە، لەم ساڵەدا هەشت هەزار خێزان لە كەمپی هۆل، دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەیان دەربارە دەكرێ و ئەو ژن و منداڵانەی پەیوەندییان بە داعشەوە نییە دەگەڕێنرێنەوە.

كەمپی هۆل كەوتووەتە باشووری شارۆچكەی هۆل سەر بە پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان، نزیكەی 56 هەزار كەسی تێدایە، كە خەڵكی زیاتر لە 60 وڵاتن و زۆرینەیان بریتین لە ژن و منداڵەكانی داعش.





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad