ZNA- هەولێر
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەم وڵاتە ٧٠ملیار دۆلار قەرزی نێوخۆ و دەرەکیی لەسەر و ئەمە لەکاتێکدایە پاشەکەوتێکی زۆریشی هەیە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق (واع)، لە زمان "مەزهەر محمەد سالح" راوێژکاری دارایی "محەمەد شیاع سوودانی" سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووهەم گوتی: کۆی قەرزەکانی نێوخۆ و دەرەوەی عیراق ٧٠ ملیار دۆلارە.
راوێژکاری دارایی سەرۆکوزیرانی عیراق دەڵێت ٥٠ ملیار دولار لەم پارەیە قەرزی نێوخۆییە و یانی دەزگایەکاکانی حکومت بە یەکتر قەرزدارن.
مەزهەر محەمەد سالح دەڵێت ئەو قەرازانەی پێویستە ئەمساڵ بە وڵاتانی دەرەوە بدرێنەوە، خۆی لە ٢٠ میلیۆن دۆلار دەدات لە لەچاو قەرزی ئاسایی وڵاتان خۆی لە ٦٠ لەسەد دادات.
راوێژکاری سوودانی هەروەها دەڵێت ئەمە لەکاتێکدایە عێراق خاوەنی پاشکەوتێکی زۆرە و ئەمەش نیشانەی پتەوبوونی بنەمای ئابووریی وڵاتە.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |