ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی میوانداری یانەی کریستاڵ پاڵاسی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی بلۆز توانی یارییەکە بە گۆلێکی بێ بەرامبەر لە کریستاڵ پاڵاس بباتەوە.
دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 65 یاریزان کای هاڤێرتز تاکە گۆڵی یاریەکە و یانەکەی تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بۆ چێڵسی بەدەستهێنا.
بەم سەركەوتنە، یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی دێت و کریستاڵ پاڵاسیش 22 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |