ZNA:هەولێر
پیاز چەندین سودی تەندروستی ھەیە بۆ پاراستن لەپەتا و شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ و نەرمبونی ئێسک،خواردنی زیانی تەندروستی ھەیە ئەگەر زیادەڕەوی بکرێت لەخواردنیدا.بەچوار زیانی پیاز بۆ تەندروستی مرۆڤ: ١- ھەستیاریی: ھەندێ کەس ھەستیاریان ھەیە بەرامبەر پیاز بۆیە زۆر خواردنی توشی برینی پێست و خوران و سوربونەوەی چاویان دەکات، لەگەڵ دابەزینی پەستانی خوێن. ٢- ئاوسانی سک: ئەمەش بەپێی راپۆرتێکی دەستەی پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ تەندروستی دەرکەوتوە گەدە ناتوانێ زۆربەی شەکرەکان ھەرس بکات بۆیە دەبێ شەکرەکان بەنێو ریخۆڵەدا تێپەرێت تا بەکتریاکە بتوانێ شەکر بشکێنێت لەپرۆسەی تێکشکاندنی غازاتدا، پیاز بەشێوەیەکی سروشتی فرەکتۆزی تێدایە بۆیە ئەمە دەبێتە سەرچاوەیەکی غازات لای ھەندێ کەس لەگەڵ زیادبونی ئاوسانی سک و بۆنی ناخۆشی دەم دا. ٣- ترشەڵۆکی گەدە: زۆرخواردنی پیاز دەبێتە ھۆی زیادبونی رێژەی ترشەڵۆک لەسورێنچک و ھەستکردن بەدڵەکزێ. ٤. پیاز لەو سەوزانەیە کەکارلێک ناکات لەگەڵ پێکھاتەکانی تری وەک پیازی سەوز کەرێژەیەکی زۆری ڤیتامین کەی تێدایە بەڵام زۆرخواردن و بونی چەند پێکھاتەیەکی دەرمان تێیدا، پێویستە زۆرخۆری نەکرێت تێیدا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad