ZNA- هەولێر
دوای بەرزبوونەی بێوێنەی نرخی سووتەمەنی و کەمبوونی پاشکەوت لە سووریا بەشێکی زۆری نانەواخانەکانی ژێر دەستەڵاتی حکومەت بە ناچاری داخران.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئەنەدۆڵوو، قەیرانی سووتەمەنی لە سووریا لە چەند رۆژی رابردوودا بەرز بووتەوە و بەم هۆیەوە زۆربەی نانەواخانەکانی ژێر دەستەڵاتی حکومەت داخراون.
ئەمە لەکاتێکدایە هیچ نیشانەیەک لە چارسەرکردنی کێشەی دابەزینی نرخی پارەی سوریا لە ژێر دەستەڵاتی حکومتی بەشار ئەسەددا بەدی ناکرێت.
هاوکات لە سوریا نرخی نانیش بەرزبووەتەوە و ٧ نان بە ٣ هەزار لیرە واتە نیو دۆلاری ئەمریکایی دوو ئەوەندەی نرخی خۆیەتی و هەر کرێکارێکیش بە رێژەی مامناوندی لە مانگێدا تەنیا ٢٠ دۆلاری دەست دەکەوێت.
دەستنەکەوتنی سووتەمەنی لە سووریا تەنیا هۆکاری گرانبوونی نان نیه و ساڵی رابردوو داهاتی گەنمیش لەم وڵاتە لە کەمیی داوە.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |