ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 17ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەلمیریا لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید بویەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە گێمی یەکەمدا هەردوو گۆڵەکە تۆمارکران، لە سەرەتا ئەتلەتیکۆی میوان لە خولەکی 18دا لەڕێگەی ئەنخێل کوڕێیا گۆڵێکی تۆمارکرد،
دواتر لە خولەکی 34 بیلال تورێ گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە و یانەکەی لە شکست ڕزگارکرد.
لە گێمی دووەمدا هەردوو یانە چەندین هێرشی تریان کردە سەر گۆڵی یەکتر، سەرەنجام یاریەکە هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە و ئەلمیریاش تەنیا 18 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |