ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەى 20ى خولى نایابى ئینگلتەرا، یانەى تۆتنهام لە یاریگاى خۆی میواندارى یانەى ئارسناڵى پێشەنگى ڕیزبەندى کرد.
لە ئەنجامدا یانەی تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا توانیان پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی بکەن و یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە خاوەن یاریگایان بردەوە.
لە تایمى یەکەمدا، ئارسناڵ توانی دوو گۆڵی لەسەریەکى لە خولەکەکانى 14 و 36دا لەلایەن هۆگۆ لۆرێس بەهەلە و مارتن ئۆدیگاردەوە تۆمارکرد.
لە تایمى دووەمدا، تۆتنهام هێرشەکانى بۆ سەر گۆڵی گەنەرز چڕکردەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجامبوون و یاریەکەش لە سوودی ئارسناڵ کۆتاییهات.
بەم بردنەوەیە یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەى 47 خاڵ پێگەى خۆى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدا بەهێزترکرد و تۆتنهامیش بە 33 خاڵ لە پلەى پێنجەمدا مایەوە.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |