ZNA : هەولێر شوکولاتە یەکێکە لەو خواردنانەی لەهەموو جیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە و چەندین جۆری جیاوازی هەیە، شوکولاتەی ڕەش یان تاڵ ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت سوودی سەرسوڕهێنەری بۆ جەستە هەیە.
شوکولاتەی ڕەش ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و کانزاکانی تێدایە بەتایبەتی ئاسن، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم و زینک، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکات و یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزینی پەستانی خوێن دەدات
.بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بەڕێژەی گونجاو بخورێت و زیادەڕەوی تێدانەکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.
ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە |