English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین هۆكارەكانی ئازاری گەدە بزانن
2023-01-15 [11:04 AM]

هەولێر : ZNA


گەدە ئەو بەشە گرنگەی كۆئەندامی هەرسە، فرمانی بریتیە لە خەزن كردنی خواردن بۆ ماوەیەكی كاتی تا بە تەواوی خواردن و خواردنەوەكان تێكەڵ دەكات و دەیهاڕێ و ئامادەی دەكات و دەینێرێت بۆ ڕیخۆڵەكان بۆ هەڵمژین. هەوكردنی گەدە یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانی ئازاری گەدە، جگە لە ئازار، كەسی تووش بوو، هێڵنج و هەندێك جار رشانەوەشی دەبێت. هۆكارەكانی هەوكردنی گەدە

 

... 1. بەكتریای ئێچ پایلۆری، هۆكاری هەوكردنی گەدەیە بە رێژەی (60 – 70%).

 

2. هەندێك جۆر لە دەرمانی ئازار شكێن

 

. 3. جگەرەو خواردنەوە كحولیەكان و خواردنەوە وزە بەخشەكان

 

. 4. قەلەقی بەردەوام و كەم خەوی

 

. 5. گرنگی بدە بە خواردنی تەندروست و هاوسەنگ

 

. 6. جوینی باشی خواردن و لەسەرخۆ خواردن

 

. 7. گرنگیدان بە پاك و خاوێنی و شووشتنی دەستەكان پێش نان خواردن، نەخواردن لەو جێگایانەی گومان هەیە لە خاوێنی خواردنەكان

 

. 8. دووركەوتنەوە لە جگەرە، خواردنەوەی كحولی و وزە بەخشەكان

 

. 9. خەوتن بۆ ماوەی پێویست و دووركەوتنەوە لە سترێسی بەردەوام

 

. 10. لەكاتی هەبوونی ئازاری گەدە، هێڵنج و دڵ پربوونی بەردەوام، سەردانی پزیشك بكە، تا دڵنیا ببیەوە لە هۆكارەكەی

 

. (د. شێركۆ عەباس نادر – پسپۆری نەشتەرگەری كۆئەندامی هەرس و جگەر)





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad