ZNA - هەولێر لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە سعودیە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا بارسا توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی جامەکە.
هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان، بەرشەلۆنە ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و لە تایمی یەکەمدا دوو گۆڵی لەڕێگەی هەریەکە لە گاڤی و لیڤاندۆڤسکی لە خولەکەکانی 33 و 45 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا بەرشەلۆنە بەردەوام بوو لەو ئاستە و توانی لە خولەکی 69 گۆڵی سێیەم لەلایەن پێدری تۆماربکات،
لە خولەکی 93 کەریم بنزیما تاکە گۆڵی ڕیاڵی تۆمارکرد.
بەم بردنەوەیە یانەی بەرشلۆنە بۆ جاری 14 توانی ببێتە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا.
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |