ZNA - هەولێر لە دوا یاریی هەفتەی 19ی خولی فەرەنسا، یانەی ڕین میوانداری پاریس سانجێرمانی پێشەنگی ڕیزبەندی کرد.
لە ئەنجامدا ڕین توانی شکست بە پاریسی پێشەنگ بهێنێت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بباتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوو نەبون لە گۆڵ تۆمارکردن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 65 هاماری تراورێ گۆڵێکی بۆ ڕین کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بەو تاکە گۆڵە لە پاریس بردەوە.
سەرەڕای ئەم شکستەش، یانەی پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدا مایەوە ڕینیش 37 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەم دەبینرێت.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |