ZNA: هەولێر پرتەقاڵی سوور چەندین سوودی تەندروستی هەیە، وەک چۆن دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی وەک B و C، کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم و کالیسیۆم، جگە لە ترشی فۆلیکی تێدایە. بەپێی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی،"العین"سەنتەری فیدراڵی بۆ خۆراک لە ئەڵمانیا رایگەیاند، پرتەقاڵی سوور ئەنتۆسیانینی تێدایە کە خانەکان دەپارێزێت و کاریگەری دژە هەوکردنی هەیە
. هەروەها ئاشکراکراوە، جگە لەوەش مادەی "ئەنتۆسیانین" رۆیشتنی خوێن باشتر دەکات و سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان بەهێز دەکات، بەم شێوەیەش بەرەنگاربوونەوەی
نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەبێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ رێکخستنی فشاری خوێن. پرتەقاڵی سوور، جۆرێکە لە جۆرەکانی پرتەقاڵ کە بۆ یەکەمجار لە ئیتاڵیا دەرکەوتووە، ئەم جۆرە پرتەقاڵە بە تامە شیرینەکەی و رەنگە سوورەکەی دەناسرێتەوە، ئەمە جگە لەوەی سوودە تەندروستییەکانی زۆرە
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |