ZNA : هەولێر پزیشکێکی پسپۆڕی دڵ لە روسیا پشتڕاستی کردەوە کە سەرئێشەی توند و بەرزی فشاری خوێن رەنگە ئاماژەیەك بن بۆ نزیکبوونەوەی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک
. بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی" ئاژانسی هەواڵی عێراقی"، یارۆسلاڤ ئاشیخ مین پزیشکی سپۆڕی دڵ رایگەیاند،"ڕەنگە پێش جەڵتەی مێشک سەرئێشەیەکی تووند دروست ببێت،
بۆیە لەم حاڵەتەدا دەبێت چاودێری ئاستی فشاری خوێن بکرێت، ئەگەر لە 90/140 ملم زیاتر بێت، ئەوە ئاماژەیە بۆ حاڵەتێکی مەترسیدار. ئەو پسپۆڕە وتیشی بەزۆری سڕبوونی ماسولکەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک، تووشی جگەرەکێشەکان و ئەو کەسانە دەبن کە بەدەست کێشی زیادە و قەڵەوی و بەرزی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن، رێنمایش دەدات کە وا چاودێری ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا بكرێت، بۆ ئەوەی كێشە لە دڵ دروست نەبێت بەهۆی گیرانی خوێنبەرەكانەوە.
ھەر بە وتەی ئەو پزیشکە، پێویستە ساڵانە پشکنینی
پزیشکی بکرێت و چارەسەری پێویست وەربگیرێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە سڕبوونی ماسولکەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |