ZNA-هەولێر
رۆژی سێشەممە 3-1-2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ی ساڵی 2022 دەكرێت. بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی ،ئەمڕۆ دووشەممە 16-1-2023 ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه مووچه وه‌رده‌گرن: وه‌زاره‌تی داد،ئەنجومەنی دادوەری،وەزارەتی ئەوقاف، ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی دەستپاكی، ده‌سته‌ی وەبەرهێنان، ده‌سته‌ی ژینگە،دەزگای مین،ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم،كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن. وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی سێشه‌ممه17ى1ى 2023، مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی: پلانان دانان، بازرگانی و پیشه‌سازی، سامانه سروشتییه‌كان، كشتوكاڵ و ئاودێری، دابه‌شده‌كرێت. بە گوێرەی خشتەكە، لە ڕۆژانی 24 و 25 ی 1 ی 2023 بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 كۆتایی دێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad