English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندی عێراق: ڕێكاری تایبەت بەرامبەر بانكە ناحكومیەكان دەگرینەبەر
2023-01-16 [08:22 AM]

ZNA – هەولێر


بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، رێکاری تایبەت بە چاودێریکردنی بانکە ناحکومیەكان دەگرینەبەر و لە ئێستادا هەموو ئەو بانکانەی لە سێکتەری بانکی عێراقدا هەن گونجاون بۆ کارکردن.

 

ئیحسان یاسری راوێژکاری بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاند، ماوەی سێ ساڵە بانکی ناوەندی دەستی کردووە بە چاکسازی لە سێکتەری بانکی لە عێراقدا و ئەو سێکتەرە لە ئێستادا بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

یاسری گوتیشی: هەندێک لە بانکە ناحکومییەکان لە عێراق کێشەیان هەیە بەڵام بانکی ناوەندی هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری بانکی و بەشێكی زۆری بانکەکانیش بە شێوەیەکی باش و گونجاو کارەکانیان بەڕێدەکەن.

ئەو دەشلێت، بانکی ناوەندی چەند رێکارێکی بۆ داواکردن لە بانکی ناوەندی چەند وڵاتێک گرتووەتەبەر تاوەکو رێڕەوە داراییەکانیان بۆ بانکە ناحکومەییەکانی عێراق بکەنەوە و دەست بکەن بە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا.

راوێژکاری بانکی ناوەندی راشیگەیاند، بانکی ناوەندی پاڵپشتی هەر بانکێک دەکات کە هەوڵدەدات کارەکانی باشتر بکات چونکە سێکتەری بانکی ناحکومی بەشێکە لە سێکتەری بانکی لە عێراقدا کە باشترکردنی لە کارە لەپێشینەکانی بانکی ناوەندییە.

 





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad