ZNA – هەولێر
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی جەخت لەسەر مەرجێکی سەرەكی دەکاتەوە بۆ قبوڵکردنی بە ئەندامبوونی سووید و فینلەندا لە ناتۆ، ئەویش رادەستکردنی 130 داواکراوە بە ئەنقەرە لەلایەن دوو وڵاتەکەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ گوتی: "ئه‌گه‌ر سوید هه‌ڵوێستی نه‌بێت سه‌باره‌ت به كارە ئیستیفزازییهكهی په‌كه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە زۆر زیاتر گرژ ده‌بێت."
ئەردۆغان گوتیشی: "سوید و فینلەندا تكایان له ئێمه كرد سه‌باره‌ت به بوونه ئه‌ندامی ناتۆ و له‌سه‌روویانه‌وه ستۆڵتنبێرگ (سكرتێری گشتیی ناتۆ) كه دۆستێكی نزیكمانه و كه‌سێكی باشه، ئێمه‌ش گوتمان باشه، له‌گه‌ڵیان كۆبووینه‌وه، قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردن، ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتننامه واژووكران."
سەرۆک کۆماری تورکیا روونیشی كردەوە، ئەوان شتێكیان پێ گوتن کە ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و تیرۆریستانه‌یان راده‌ست نه‌كه‌نه‌وه كه لایانن، ئەوا ناتوانن ئه‌مه له په‌رله‌مان تێبپه‌ڕێنین، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان تێیبپهڕێنین پێویسته ئەوان، به‌ر له هه‌موو شت، نزیكه‌ی 130 تیرۆریستیان راده‌ست بكه‌نه‌وه، كه ناوهكانیشمان داونه‌تێ.
رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەسەڵاتی تورکیا، فیلاند و سوید تۆمەتبار دەکات بە پشتگیریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوای کوردستان و جگەلەوەش داوا دەکات شوێنکەوتوانی فەتحوڵا گولەن، رادەست بکەن کە تۆمەتبارکراوە بە کودەتاکەی ساڵی 2016ی تورکیا.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |