English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت حه‌ج بكه‌ن
2023-01-16 [09:01 AM]

ZNA-هەولێر


نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و هاووڵاتییانی شاره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه‌،‌ كه‌ له‌ ساڵی 2022 ناویان بۆ عومره‌ ده‌رچوو بوو، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك نه‌یاتوانی گه‌شت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نووسینگه‌كه‌ بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگای هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: ئاگاداری گشت هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی پێشتر ناویان ده‌رچوو بوو بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا و ته‌مه‌ن گه‌وره‌یی نه‌یان توانی له‌ ساڵی 2022 گه‌شت بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ به‌ هۆی ریزبه‌ندی نه‌یاتوانی گه‌شت بكه‌ن له‌ رێككه‌وتی 17/1/2023 تا 4/2/2023 سه‌ردانی نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ و هێنانی پاسپۆرت.





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad