English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی بەشداری لە کۆڕبەندی داڤۆس دەکات
2023-01-16 [09:48 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ دووشەممە 1/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی،  بەرەو داڤۆس لە سویسرا بەڕێکەوت.
 له‌ماوه‌ی 4 ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت له‌ چه‌ند پانێڵ و گفتوگۆیه‌كدا بەشدار دەبێت، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌نجام دەدات. 
 سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ بەرپرسان و سەرکردە سیاسی و خاوەنکارانی جیهان، چەندین بابەت تاوتوێ دەکات، لەوانە  هەمەچەشنکردنی ئابووری، گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان، وەبەرهێنان لەبواری کانزا و نەوت و گاز و وزەی پاك، بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و وشکە ساڵی. ئەمە جیا لە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.  

جێی ئاماژەیە ، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆمەڵێک خاوەنکار و وەبەرهێنەران و نوێنەری وڵاتانی کەنداو لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە ساڵی ڕابردوودا، توانرا پڕۆسەی هه‌نارده‌كردنی هەناری کوردستان بە سەرکەوتووی به‌ڕێوه‌ بچێ وهه‌ناری كوردستان گه‌یشته‌ چەند وڵاتێکی کەنداو و ئەم پڕۆژەیە، هەتا ئێستاش بەردەوامە. هه‌روه‌ها ئێستا كار ده‌كرێت بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی دیكه‌ی خۆماڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ‌ وڵاتانی کەنداو ، لە هەمانکاتدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وەبەرهێنەران و بازرگانه‌ نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە ده‌رباره‌ی دەرفەته‌كانی وه‌به‌رهێنان لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی  لە بوارەکانی  وزە و بانک و به‌ دیجیتاڵکردن و بنیاتنانی ژێرخان و پیشه‌سازیدا.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad