ZNA : هەولێر وێرای ئەوەی پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی خواردنە دەوڵەمەندەکان بە کاربۆهیدرات نەخورێت، بەڵام پسپۆڕانی بواری خواردن رێنمایی دەدەن بە وازنەهێنان لەم جۆرە خواردنانە بەتەواویی
. کۆمەڵێك خواردن هەن کە بڕێکی زۆر کاربۆهیدراتیان تێدایە بەڵام تەندروستن، وەك لە بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی "هێڵس لاین"دا باسکراوە
: مۆز: نزیکی ٣١ گرام کاربۆهیدراتی تێدایە هەروەها دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم کە سوودی گرنگی بۆ تەندروستی دڵ و دەمارەکان هەیە
. پەتاتەی شیرین: نیو کوپ پەتاتەی شیرین ٢٠.٧ گرام کاربۆهیدراتی تێدایە، کە لە نیشاستە و شەکر و ریشاڵەکان پێكدێت
. شۆفان: شۆفان دانەوێڵەی تەندروستی تەواوە، مەڵبەندێکی باشی ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسیدەکانە
. سێو: هەموو ١٠٠ گرام لە سێو ١٦ گرام کاربۆهیدراتی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین Cو دژە ئۆکسید و ریشاڵەکان.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |