ZNA - هه‌ولێر به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان، په‌خشی 29 كه‌ناڵی ناوخۆیی (لۆكاڵی) راده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023) ده‌رچووه، تێیدا بڕیار دراوه به راگرتنی په‌خشی 29 كه‌ناڵی ناوخۆیی (لۆكاڵی) له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، په‌خشی ئه‌و كهناڵاله تا ئه‌و كاته‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان نوێدهكرێنهوه راده‌گیرێت.
ئه‌و كه‌ناڵه ناوخۆییانه‌ی كه په‌خشه‌كه‌یان راده‌گیرێت:
نیگا
نیگای مندالان
نیگای فیلم
بیابان
بیابان میوزیک
بیابان فیلم
بیابان سپۆرت
نیڤەر
ئاسۆ سپۆرت
ئای مۆڤیس
جیهان
منارە
خێزان
دیموکراسێ
بێست
ئاسمان
ئیفێکت
جودی
لاو
ماکس
سروشت
کوردین
یەکگرتوو
بینین
بەیبی پاندا
کازیوە
ئازادی
ئازادی سپۆرت
ژیار
له راگهیهندرواهكهدا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌دراوه، بڕیاره‌كه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێده‌كرێت.


ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |