ZNA - هەولێر
دەسەڵاتی دادوەریی ئیران سزای سێ جار لەسێدارەدانی بۆ یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئێران دەرکرد
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران ڕایانگەیاند جەواد ڕوحی، خەڵکی شاری ئامول لە پارێزگای مازەندەران لە لایەن دادگای شۆرشی شاری ساری، سزای سێ جار لەسێدارەدانی بۆ ىڕاوەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە ئێرانییە کە چوار رۆژ پاش دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکانی ئیران دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی ئاگردانی بنکەیەکی پۆلیسی هاتوچۆ بە دژایەتی خودا و سووتاندنی قورئان تۆمەتبار کراوە و سزای سێ جار لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.
کۆمیتەی بەدواداچوون بۆ دۆخی دەستبەسەرکراوان ڕایگەیاندووە جەواد ئەوجی، لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملی کراوە.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |