ZNA - هەولێر
قوتابییەکی تەمەن 16 ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پاش هێرشی هیزە ئەمنییەکان بۆ سەر قوتابخانەکەیان لە هۆش چووە و نزیکەی چل ڕۆژە وەهۆش نەهاتووتەەوە .
ئەنجومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە پزیشکەکان لە وەهۆش هاتنەوەی هەستی حسێن پەناهی، قوتابیی خەڵکی گوندی قوڕوچای سەر بە شارۆچکەی دێگولانی پارێزگای سنە بێ هیوا بوون.
هەستی حسێن پەناهی نزیک چل ڕۆژ لەمەوبەر و پاش هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر قوتابخانەکەیان بە هۆی لێدانی ئەو هیزانەوە لەهۆش چووە و تا ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێریدایە.
لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا کە خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەربڕین لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بووە هێزە ئەمنییەکان چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانەکان و لەم هێرشانەدا سەدان مناڵی قوتابی دەستبەسەر کراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |