ZNA_ هەولێر
له فه‌رمانێكی كارگێڕیدا، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان/ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه، به هۆی نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنه‌وه په‌خشی ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵ ڕاده‌گرێت.
له فه‌رمانه‌كه‌دا، كه به ژماره (112)ـی ڕۆژی (16/1/2023) ده‌رچووه، هاتووه: پاڵپشت به مادده‌ی سێیه‌م/ بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ خاڵی پێنجه‌م له ڕێنمایی ژماره 1ـی ساڵی 2014ـی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان تایبه‌ت به "ڕێنمایی ڕێكخستنی فریكوێنسی سپه‌یس له هه‌رێمی كوردستان"، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی ناویان له خواره‌وه هاتووه، مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه، بڕیارمان دا به: "ڕاگرتنی په‌خشی ئاسایی تاوه‌كو مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه".
له فه‌رمانه‌كه‌دا، كه واژووی "شێروان عه‌وڵڵا خورشید"، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی به‌سه‌ره‌وه‌یه، هاتووه: كه ئه‌م فه‌رمانه له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێده‌كرێت.
لیستی ناوی كه‌ناڵه‌كان:
1- نیگا
2- نیگای منداڵان
3- نیگا فیلم
4- بیابان
5- بیابان فیلم
6- بیابان سپۆرت
7- بیابان میوزیك
8- نێڤه‌ر
9- ئاسۆ سپۆرت
10- ئای مۆڤیس
11- جیهان
12- مناره
13- خێزان
14- دیموكراسی
15- بێست
16- ئاسمان
17- ئیفێكت
18- جودی
19- لاو
20- ماكس
21- سرووشت
22- كوردین
23- یه‌كگرتوو
24- بینین
25- به‌یبی پاندا
26- كازێوه
27- ئازادی
28- ئازادی سپۆرت
29- ژیار.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |