ZNA- هەولێر
گوتەبێژی وەزارتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئانالینا بایربوک وەزیری دەرەوە، بۆ گەیاندنی ناڕەزایی ئەڵمانیا لەبەرانبەر بەردەوامیه لەسێدارەدانەکان لە ئێران باڵیۆزی ئەم وڵاتەی بانگ کردووەتە وەزارەتی دەرەوە و نیگەرانی حکومەتی ئەڵمانیایان پێڕاگەیاندووە.
کریستۆفەر بێرگەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، بەهۆی زۆربوونی لەسێدارەدان و بەردەوامی پێشلکاریی مافی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی تارانەوە، باڵیۆزی ئێرانیان بانگکردووەتە وەزارەتی دەرەوە.
ئێران ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەروپایی بە پشتگیریی خوپێشاندەرانی ناڕازی تۆمەتبار دەکات و بۆ ئێعدام و زیندانی کردنی هاووڵاتیانیش دەڵێت ئەم کێشەیەکی نێوخۆیی ئێرانە وپێوەندیی بەم وڵاتانەوە نیە.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |