ZNA- هەولێر
ئاژانشی ئاسۆشیتێدپرێس لەزمان فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، راهێنەری ئەمریکایی لە ئەڵمانیا دەستیان بە مەشقکردن بە سەربازانی ئۆکرانیایی کردووە.
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، ژمارەی ئەو سەربازە ئۆکرانیائیانەی لە ئەڵمانیا مەشقیان پێدەکرێت نزیکەی 500 سەربازە و لەماوەی 5 بۆ 8 هەفتەی داهاتوودا بە بەرەی جەنگ لە وڵاتی خۆیان دەگەڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، مارک مێڵی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەیهەوێت خۆی یەکەکانی مەشق بە سەربازە ئۆکرانییەکان لە ئەڵمانیا بەسەربکاتەوە.
ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە |