ZNA - هەولێر لە یاری پێش کۆتایی جامی کەنداوی عەرەبی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و قەتەر بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی عێراق توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە قەتەر بباتەوە و خۆی بگەیێنتە یاری کۆتایی جامەکە.
لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 19 دا عێراق گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دواتر قەتەر هێرشەکانی چڕکردەوە و عامرو سوراق لە خولەکی 28 گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە،
دوای ئەوە ئەیمەن حوسێن گۆڵی دووەمی لە خولەکی 43 دا تۆمارکرد و ئەو گێمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردە چەندین جار هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵیاندا بەڵام سەرکەوتوونەبوون و یاریەکەش بەو ئەنجامە مایەوە.
بەم سەركەوتنە هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە یاری کۆتایی و چاوەڕێی براوەی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەحرەین و عومان دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |