English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی نابێت بادەم زۆر بخۆیت
2023-01-16 [04:27 AM]

هەولێر : ZNA


ئەگەرچی بادەم پڕە لە چەوری تەندروست و کالۆری و لەگەڵ خواردنەکانی دیکە دەخورێت و وزەبەخشە، بەڵام نابێت لەخواردنیدا زیادەڕۆیی بکرێت، لەبەر ئەوەی زیانی هەیە.

 

زۆر خواردنی کێش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، ئەگەر رۆژانە بەبێ ئاگایی بەردەوام بادەم بخورێت ئەوا لەماوەی یەک هەفتەدا کێشی جەستە نیو کیلۆ زیاد دەبێت.

 

زۆرخواردنی بادەم هەندێکجار لەو کەسانەی کە دەرمانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یان ئەنتی بیوتیک بەکار دێنن دەبێتە هۆی دەستێوەردان لە قۆناغی چارەسەر و ناهێڵێت دەرمانەکان بەباشی کاری خۆی ئەنجامبدات

 

. زۆر خواردنی بادەم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڤیتامین E لەجەستەدا، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە نەتوانێت بەباشی کارەکانی خۆی ئەنجامبدات بەتایبەت ئەگەر

 

رۆژانە هێلکە و نۆک و فاسۆلیا و سەوزەوات بە بەردەوامی بخورێت و دەبێتە هۆی سەرئێشە و دڵ تێکەڵبوون و گێژی لەجەستەدا

 

. هەر بۆیە باشترە بادەم بەرێژەی پێویستی بۆ جەستە بخورێت و ئەگەریش بادامی زۆرتان خوارد ئەوا ئاوی زۆری لەگەڵ بخۆنەوە تاوەکو کاریگەری لەجەستەدا کەمبکاتەوە.





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad