هەولێر : ZNA كانزای زینك یه‌كێكه له‌و پێكهاته گرنگانه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی و گرنگی هه‌یه له زینده‌چالاكیه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و شانه خراپ بووه‌كان چاكده‌كاته‌وه. جه‌سته‌ی مرۆڤ توانای هه‌ڵگرتنی كانزای زینك ی نییه، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه به‌رده‌وام ئه‌و خۆراكانه بخۆیت كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م كانزایهن
. ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه ئاشكرای كردوه" پیاوان سه‌روو 19 ساڵ جه‌سته‌یان ڕۆژانه پێویسای به 11 میلیگرام له زینك هه‌یه، و ئافرەتان له هه‌مان ته‌مه‌ندا جه‌سته‌یان 8 میلیگرام له‌م كانزایه‌ی پێویسته" به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی پێگه‌ی" هێلس لاین" بڵاویكردۆته‌وه تیادا لیستی ئه‌و خۆراكانه هه‌یه كه باشترین سه‌رچاوه‌ی ئه‌م كانزایهن
. 1- گۆشتی سوور: ئه‌م جۆره‌ی گۆشت باشترین سه‌رچاوه‌ی كانزای "زینك" ه و 100 گرام له گۆشتی سوور بڕی 4.79 میلیگرام له زینكی تیادایه كه ده‌كاته %43.5 ی پێویستی ڕۆژانه‌ی جه‌سته‌ی پیاوان به‌م كانزایه و %59.9 ی پێویستی جه‌سته‌ی ئافرەتان بەم كانزایه، جگه له‌وه‌ش باشترین سه‌رچاوه‌ی كانزای ئاسن و ڤیتامین B و كریاتینه
. 2-چه‌ره‌س: هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی" باده‌م و گازۆ و سنه‌وبه‌ر" باشترین خۆراكه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندن به زینك جگه له‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی كانزا و ڤیتامینی دیكه‌ن، به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی BioMed Central بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه "چه‌ره‌سه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه كه‌مده‌كه‌نه‌وه
" 3-هێلكه: له‌ناو هێلكه‌دا زینك و ڤیتامین B و سلینیۆم و كانزا پێویسته‌كان بۆ جه‌سته
. 4- شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ: له 100 گرام شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ 3.31 میلیگرام زینك هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پسپۆڕانی خۆراك ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن زیاده ڕه‌وی له خواردنی ئه‌م جۆره شیرینه نه‌كه‌ن
. 5-گوێچكه ماسی: ئه‌م خواردنه ده‌ریاییه بڕێكی كه‌م له كالۆری تیادایه و 6 دانه گوچێكه ماسی بڕی 33 میلیگرام زینك ی تیادایه، به‌ڵام باشتر وایه پێش خواردنی باش بكوڵێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ژه‌هراوی بوون دروست نه‌بێت.
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |