English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ ڕه‌نج و خزمه‌تی كوردانی هانده‌ران ده‌ڕوانین
2023-01-16 [07:25 AM]

ZNA- هەولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر سه‌رۆكى ئینستیتووتی خوێندنی ‏كورديی بەرلین كرد كه‌ كۆتاييى ساڵى ڕابردوو خەڵاتی لێهاتووييی سەرکۆماری ‏ئەڵمانیاى پێ به‌خشراوه‌.‏

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان وێڕاى پيرۆزبايى له‌ د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر‌، دووپاتى كرده‌وه‌ به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ڕه‌نج و خزمه‌تى ئه‌و كوردانه‌ى ‏هه‌نده‌ران ده‌ڕوانن كه‌ له‌ هه‌ر بوارێكدا بێت، جێپه‌نجه‌يان دياره‌ و مايه‌ى شانازيى ‏كوردستانن، هه‌روه‌ها خزمه‌تى به‌ڕێزيانى له‌ بوارى ئه‌كاديمى و زمان و ئه‌ده‌ب و ‏كولتوورى كورديدا به‌زر نرخاند و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.‏

لاى خۆيه‌وه‌ د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر خۆشحاڵى و پێزانينى بۆ پێشوازى و ‏ديدارى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ به‌رده‌وامى له‌سه‌ر كار و ‏خزمه‌تى ئه‌كاديمى و بره‌ودان به‌ زمان و كولتوورى كوردى كرده‌وه‌.‏





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad