ZNA- هەولێر
کریستینا لامبرێخت وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی وەک وەزیری بەرگری راگەیاند.
لە پەیامێکدا کە ئاراستەی ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیای کردووە، کریستیان لامبرێخت وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بەهۆی بەردەوامی و زیادبوونی گومانەکان لەسەر تواناکانی وەک وەزیری بەرگری و دۆسیەی هاوکاریکردنی سەربازی ئۆکرانیا دەستیلەکارکێشاوەتەوە.
کریستینا لامبرێخت، ئاماژەی بەوەشداوە، بەفەرمی داوای لە راوێژکاری ئەڵمانیا کردووە لەمڕۆوە کەسێکی دیکە بۆ پۆستی وەزیری بەرگری دەستنیشانبکات.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |