هەولێر -ZNA گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەلێت دوای ئاگادار کردنەوەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە وونبونی کەسێک بەناوی (بێستون حەوێز بکر )لەلایەن بنەمالەکەیەوە کە لە(٢٠٢٣/١/٧)لەمالەوە دەرچووە و نەگەراوەتەوە و بڕی (٥٠٠٠٠)ھەزار دۆلاری ئەمریکیشی لابووە .
مقەدەم هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند تیمێک لە ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر پێکھێنرا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەسی وونبوو وە ئەمرۆ رێکەتی (٢٠٢٣/١/١٦)تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە لە بناری چیای سەفین لە گوندی قەراسنجی سەروو .
هۆگر عەزیز گوتیشی وە لە دەرئەنجامی لێکۆلینەوەی ھێزەکانمان (دوو تۆمەتبار )دەستگیر کران وە پەراوی لێکۆلینەوەیان بۆ رێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆلینەوەی ھەولێر کراوە بۆ تەواو کردنی لێکۆلینەوەکە.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |