ZNA-هەولێر نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە رێژەی 0.4٪ دابەزی و هەر ئۆنسەیەکی بە 1910 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی دووشەممە 17-1-2023، نرخی زێڕ بەرزبووبووەوە بۆ ئاستی 1929 دۆلار کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای مانگی 5 ی ئەمساڵەوە.
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە رێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە، بەوپێیەش بازرگانانی دوورکردەوە لە کڕینی زێڕ.
ئاجای کێدیا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای راوێژکاری ( کێدیا کۆمۆدێتیز) رایگەیاند، "چاوەڕوانییەکان بۆ کەمتر بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە بووەتە هۆکار بۆ پاڵپشتیکردن لە نرخی زێڕ."
کێدیا پێیوایە کە پاشەکشەی نرخی زێڕ کاتییەوە تەنیا هۆکاری تەکنیکی هەیە.
بازرگانانی زێڕ و شرۆڤەکارانی بازاڕ پێشبینی دەکەن هاوکات لەگەڵ خاوکردنەوەی سیاسەتی نەختی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، نرخی زێڕ ئەگەری بەرزبوونەوەی بۆ ئاستی 2000 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک هەیە.
ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە |