ZNA-هەولێر
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی لە کۆمپانیای سۆمیتۆمۆی (Mr. Miyake )یابانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا چەند تەوەرێکی پەیوەست بە فراوانکردنی هەماهەنگی و کارکردنی پێکەوەیی نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکە تاوتوێ کران کە سۆمیتۆمۆی ژاپۆنی دەخوازن لە هەرێمی کوردستاندا کار و پرۆژەی زیاتر ئەنجام بدەن. ئەم دیدارە دوای ئەوە دێت لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێکی یاوەری، سەردانی وڵاتی ژاپۆنی کرد و لەگەڵ سۆمیتۆمۆی یابانی و ژمارەیەک دامەزراوەی دیکەی ئەو وڵاتە کۆبووە و تاوتوێی پەرەپێدانی کاری پێکەوەیی و فراوانترکردنی پەیوەندییەکان کرا. لە دیدارەکەدا، سۆمیتۆمۆی ژاپۆنی هیوای خواست پەرەی زیاتر بە هەماهەنگی و کارکردنی پێکەوەیی نێوانیان بدەن، لەمبارەیەوە، ساسان عەونی جەختی کردەوە، وەک وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای سوپاسگوزاری بۆ هاوکارییەکانی پێشوویان، هاوکات ئامادەیی هەر جۆرە هەماهەنگی و هاوکارییەکن لەپێناو فراوانکردنی پەیوەندی و کارکردنی کۆمپانیاکانی وڵاتی ژاپۆن بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad