ZNA – هەولێر
فڕۆکەخانەی بەغدا رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی ناجێگیری دۆخی کەشوهەواوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بۆماوەی یەک کاتژمێر راگیران.
ئەمڕۆ سێشەممە،17-1-2023، فڕۆکەخانەی بەغدا رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی ئاستی بینین بۆ 150 مەتر و ناجێگری کەشوهەوا، گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر راگیران.
فڕۆکەخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا گەشتەکان دەستیان پێکردووەتەوە و لە هەر ئەگەرێکی دیکەی راگرتندا یان گۆڕانکارییەکدا گەشتیاران ئاگادار دەکەنەوە.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |