ZNA – هەولێر
ئەمڕۆ لەویلایەتی كالیفۆرنیای وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەهۆی ڕووداوی تەقەكردنەوە، شەش كەس كوژراون كەزۆربەیان تەمەنیان لەخوار 18 ساڵیەوەیە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17-1-2023، پۆلیسی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له دۆڵی كشتوكاڵی ویلایه‌ته‌كه شه‌ش كه‌س كوژران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا، دوو له‌و هاووڵاتییانه‌ی له رووداوه‌كه‌دا كوژراون، دایكێكي 17 ساڵ و منداڵێكی ساوان، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كوژراوه‌كان زۆرینه‌یان ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، پاش ئاگادارکردنەوەیان لەبارەی هەبوونی رووداوێکی کوشتن لەناوچەی دۆڵی کشتوکاڵی چوونەتە ناوچەکەوە و شه‌ش تەرمیان دۆزیوەتەوە کە بەشێکیان لەسەر شەقام بوون و بەشێکیان لەناو خانووەیەک بوون کە پێشتر پشکنینی ماددەی هۆشبەری تێداکراوە.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |