ZNA : هەولێر گومان لەوەدا نییە كە مۆبایل یەكێكە لە پێویستییە گرنگەكانی رۆژانە، لەگەڵ ئەوەشدا وەكو ئامێرێك بۆ كاتبەسەربردن بەكاردێت، بەڵام زۆركات دایكان و باوكان بۆ سەرقاڵكردنی منداڵەكانیان مۆبایلیان پێدەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئالودەكردنیان و دواتر كاریگەری نەرێنی لەسەر دەرون و جەستەی منداڵەكە دروستدەكات. ماڵپەڕی times of india مەترسییەكانی بەكارهێنانی مۆبایلی لەلایەن منداڵانەوە بڵاوكردوەتەوە
. 1. توشی كەمخەوی دەكات و شەوان بە ئاسانی خەوی لێناكەوێت
. 2. بەردەوام سەرنجی لای مۆبایلەكەی دەبێت و بیری لێدەكاتەوە، بەتایبەت ئەوكاتانەی بەكاریناهێنێت
. 3. كەسێكی گۆشەگیر و دورەپەرێزی لێدەردەچێت
. 4. توشی توڕەیی و كەم ئارامی دەبێت
. 5. توانای فێربونی كار و چالاكییەكانی رۆژانەی لاواز دەبێت
. 6. زیان بە بینایی چاوی دەگەیەنێت. 7. سیستمی خۆراكیی تێكدەچێت، رەنگە بەوهۆیەوە كەمتر یان زیاتر لە رێژەی پێویست بخوات.
ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە |