English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی روسیای كرد، زێلێنسکی: ئەوەی هی ئۆکراینا بێت وەریدەگرینەوە
2023-01-17 [12:43 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگەیاند کە خەبات دەکەن بۆ ئەوەی سەرلەنوێ یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان دەستەبەر بکەنەوە و ئەو خاکەی ئۆکراینا کە رووسیا کۆنترۆڵی کردووە، وەربگرنەوە، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، "بەتوندی" ئەو هێرشە مووشەکییەی کە سوپای رووسیا کردوویەتە سەر شاری دنیپرۆ رۆژهەڵاتی ئۆکراینا سەرکۆنە کرد.

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامی ڤیدیۆیی رۆژانەییدا کە شەوی رابردوو بڵاوی کردەوە، ئاماژەی بە بەردەوامی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا کرد.

سەرۆکی ئۆکراینا بانگەشەی ئەوەی کرد کە سوپای رووسیا ئامادەکاری بۆ هەوڵێکی نوێی داگیرکاریی دەکات و گوتی: "هەموو شەو و رۆژێک ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەین بۆ کەمکردنەوەی توانای دوژمن".

زێلێنسکی داوای لە وڵاتانی هاوبەش کرد، هاوکاری ئۆکراینا بکەن لە رووی چەکەوە و گوتی: "ئەمڕۆ بەریتانیا بووە نموونەیەکی جوان. پاکێجێکی نوێی بەرگریی راگەیاند. ئەو شتانەی کە پێویستمانە. تانک و زرێپۆشی دیکە و تۆپهاوێژ".

سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوە کرد کە خەبات دەکەن بۆ ئەوەی سەرلەنوێ یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان دەستەبەر بکەنەوە و گوتی: "دڵنیام ئاڵای ئۆکراینا دەگەڕێتەوە بۆسەر فڕۆکەخانەی دۆنێتسک، دۆنێتسک و شار و گوندەکانی دیکەی دۆنباس-مان و ناوچەکانی دیکە کە بەشێوەیەکی کاتیی داگیرکراون. ئۆکراینا ئەوەی هی خۆیەتی وەریدەگرێتەوە".

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس "بەتوندی" ئەو هێرشە مووشەکییەی کە سوپای رووسیا کردوویەتە سەر شاری دنیپرۆ رۆژهەڵاتی ئۆکراینا سەرکۆنە کرد.

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستێفانی ترێمبڵی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس "بەتوندی" هێرشە مووشەکییەکەی رووسیا بۆسەر شاری دنیپرۆ کە تیایدا لانیکەم ٤٠ کەس کوژران و کەسانێکی زۆریش بریندار و بێسەروشوێن بوون سەرکۆنە کردووە.

ستێفانی ترێمبڵی ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی و ژێرخانە مەدەنییەکان بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ناودەبات".

رۆژی ١٤ی ئەم مانگە، سوپای رووسیا بە مووشەک هێرشی کردە سەر بینایەکی نۆ نهۆمی لە شاری دنیپرۆ رۆژهەڵاتی ئۆکراینا و لە ئاکامدا، ٤٠ هاووڵاتی مەدەنی کوژران و ٧٥ی دیکەش برینداربوون.

دوێنێ گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ لە راگەیەندراوێکدا تۆمەتەکانی تایبەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر دنیپرۆی رەتکردەوە و رایگەیاند: "سوپای رووسیا، هێرش ناکاتە سەر بیناکانی نیشتەجێبوون و ژێرخانە کۆمەڵایەتییەکان. تەنانەت ئێوەیش بینیتان کە بەشێک لە نوێنەرانی ئۆکراینا، ئەوەیان خستووەتەڕوو کە ئەو تراجیدیایە بەهۆی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە روویداوە".

 

AA





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad