English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
برێت مەکگۆرک: ئەمریکا لە پێشکەشکردنی راوێژ بە هێزە عێراقییەکان بەردەوام دەبێت
2023-01-17 [12:46 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ برێت مەکگۆرک، هەماهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆ بووەوە.

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و رێگاکانی پتەو کردن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لەسەرجەم ئاست و بوارەکان تاوتوێ کراوە، بەشێوەیەک کە لە خزمەت بەرژەوەندیی هەردوو گەلی عێراق و ئەمریکادا بێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە کراونەوەی حکوومەتی عێراق بە ئاڕاستەی هاریکاریی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و برا کردۆتەوە و هەروەها جەختیشی لە توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەردەوامیدان بەو سەقامگیرییە کردۆتەوە کە لە ئەنجامی قوربانیدان لەسەر خاکی عێراق بەدەست هاتووە.

لای خۆیەوە برێت مەکگۆرک جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەرکەوتنی حکوومەتی ئێستای عێراق کردۆتەوە و راشیگەیاندووە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پێشکەش کردنی راوێژ بە هێزە عێراقییەکان لەشەڕیاندا دژبە داعش.

هەروەها مەکگۆرک پایەندیی ئیدارەی ئەمریکای بە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی و پشتیوانی بۆ چاکسازییەکانی حکوومەتی عێراق لە بواری وزە و ژێرخانی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، دووپات کردۆتەوە.

برێت مەکگۆرک رایگەیاندووە، وڵاتەکەی پێشوازی لە هەوڵەکانی پەرەپێدانی پڕۆژە هاوبەشەکانی عێراق و وڵاتانی دەوروبەری دەکات لە بواری ژێرخانی ئابووریدا و پێشوازی وڵاتەکەیشی بۆ سەردانی چاوەڕوانکراوی فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ واشنتۆن دەربڕیوە بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای هەماهەنگیی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات.





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad